کوردستانهەواڵی

ئەمڕۆ دوا ژمارەی چاپکراوی ڕۆژنامەی ئاوێنە بڵاودەبێتەوە

دەنگی کورد

ئەمڕۆ دوا ژمارەی چاپکراوی ئاوێنە بڵاودەبێتەوە و ئاسۆس هەردیش دەڵێت “ئەمە نە کۆتایی ئاوێنەیە نە کۆتایی میدیای ئازاد و تەنها قەیرانێکە”.

ئاسۆس هەردی بەڕێوەبەری ئاوێنە ڕایگەیاند “ئەمڕۆ دوا ژمارەی چاپکراوی ئاوێنەی هەڵبژاردن بڵاودەبێتەوە، بەڵام نە کۆتایی ئاوێنەیە نە کۆتایی میدیای ئازاد. ئەمە تەنها قەیرانێکە، چەند درێژەش بکێشێت هەر تێدەپەڕێت. چونکە گومانم لەوە نییە داهاتوو هەر بۆ ئازادی ‌و میدیای ئازادە”.

هەروەها دەشڵێت “پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی ڕاگرتنی ڕۆژنامەکە، چەند لایەنێک لە (ئۆپۆزسیۆن ‌و دەسەڵاتدار) پێشنیاریان بۆ کردین هاوکاریمان بکەن‌ بۆ بەردەوامبوونی، کە سوپاسیان دەکەین. بەڵام قەناعەتی ئێمە وابوو و وایە: باشترە بە جوانییەکانییەوە بینێژین وەک لەوەی بە ناشرینی بیهێڵینەوە”.

ڕۆژی ٥ی حوزەیرانی ڕابردوو، ڕۆژنامەی ئاوێنە لە ڕوونکردنەوەیەکدا لە ماڵپەڕی خۆی ڕایگەیاند، پاش ١٢ ساڵ بەردەوامبوون ‌و بڵاوکردنەوەی ٩٢٧ ژمارەی ٢٠ لاپەڕەیی، بەھۆی قەیرانی داراییەوە ناتوانێت بەردەوامبێت و بە شێوەیەکی کاتی ڕادەگیرێت.

وتیشی “ماڵپەڕی ئاوێنە بەردەوامدەبێت و ھەوڵدەدات لە ئایندەیەکی نزیکدا بە دیزاینێکی نوێ و بە شێوازی کارکردنێکی نوێوە، بەرھەمەکانی پێشکەش بکات.”

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *