جیهانهەواڵی

ئیران:لە نزیک شاری سنە شەڕ و پێکدادان ڕوویدا

دەنگی کورد

ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو لە نزیک گوندی نەوەڕەی شاری سنە شەڕ لە نێوان هێزێکی سەر بە حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و سوپای پاسدارانی ئێران ڕوویداوە.

دوای ئەو شەڕ و پێکدادانە سوپای پاسداران تۆپبارانی شاخەکانی دەرووبەری گوندی نەوەڕەی کردووە و تا ئێستاش هیچ زانیارییەک سەبارەت بە ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی ئەو شەڕە لەبەردەستدانییە.

ئەوەش لە کاتێکدایە تا ئێستا نە میدیاکانی حکومەتی ئێران و نە حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هیچ زانیارییەکیان سەبارەت بەو شەڕ و پێکدادانە بڵاونەکردووەتەوە و هیچ حزب و لایەنێکیش بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

جێی ئاماژەیە مانگی ڕابردوو لە نزیک گوندێکی سەر بە شاری مەریوان گەریلاکانی پژاک هێرشیانکردە سەر بنکەیەکی سوپای پاسداران و لە ئەنجامی ئەو شەڕە نزیکەی ٢٠ ئەندامی سوپای پاسدارانی ئێران کوژران و بریندار بوون.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *