جیهانهەواڵی

ئەمریکا: باشترە ئێران ڕەفتارەکانی بگۆڕێت و پارە بۆ گەلەکەی خەرج بکات نەک بۆ تیرۆر

.
دەنگی کورد
هێزە ناورت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی هەواڵیدا وتی “خەڵكی ئێران بۆیە بێزار بوون چونکە حکومەتی ئەو وڵاتە پارە و سەرچاوەکانی لە ناسەقامگیرکردنی ناوچەکەدا بەکاردەهێنێت.”

دەشڵێت “ئێران پارەکەی لە سەرکەشی دەرەکی و هێرشکردن لە وڵاتانی دیکەی وەک سوریا و عێراق بەکاردەهێنێت.”

ئاماژەی بەوەش کردووە، پێیان باشە ئێران ڕەفتارەکانی خۆی بگۆڕێت و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ڕابگرێت، هەروەها پارە بۆ گەلەکەی خەرج بکات لەبری ئەوەی بۆ سەرکەشی دەرەکی و تیرۆر لە جیهاندا بەکاریبهێنێت.

ئەوەشی وت، ئەوان نیگەرانن لە دۆخی گەلی ئێران و پاڵپشتییان دەکەن.

لەدوای بڕیاری سەپاندنی زنجیرەیەک سزا لەلایەن ئەمریکاوە بەسەر ئێراندا، سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی کرد کە هەر کۆمپانیایەک مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ ئێراندا بکات، ڕێگەی پێنادرێت لەگەڵ ئەمریکا مامەڵە بکات.

دوابەدوای ئەو هەڕەشەیەش نزیکەی ١٠٠ کۆمپانیای بیانی بەدەم داواکەی ترەمپەوە چوون و مامەڵە بازرگانییەکانیان لەگەڵ ئێراندا ڕاگرت، ئەگەرچی قەبارەی قازانجەکانیان لەگەڵ ئەو وڵاتەدا بە دەیان ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *