ئابووریهەواڵی

تورکیا : بەهۆی دابەزینی بەهای لیرە وە ریژەی بێکاری رووی لە زیادبونە

دەنگی کورد

بەهای لیرەی تورکی بەرامبەر دۆلار و یۆرۆ ژمارەی پێوانەیی لە دابەزیندا تۆمارکرد، ئەوەش بەهۆی گرژییەکانی نێوان واشنتن و ئەنقەرە، حکومەتی تورکیاش پێداگریی دەکات و کەچی رۆژ بە رۆژ لیرە زیاتر بەهای خۆی لەدەستدەدات.

ئێستا بەهای یەک دۆلار ٥.٢٤لیرەیە، ماوەی هەفتەیەکە لیرەی تورکی لە بەرامبەر دۆلار لە نێوان ٤ بۆ ٤.٥% بەهاکەی لەدەستداوە، تەنانەت بەهای ١ دۆلار گەیشتە ٥،٤٢لیرە.

هەروەها دابەزینی بەهای لیرەی تورکی لە بەرامبەر دۆلار کاریگەری زۆری لەسەر کاری کارگەکان و رێژەی بێکاری لە باکووری کوردستان دروستکردووە، ئێستا رێژەی بێکاری بە گشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان گەیشتووە بە ١٠.٨%، بەڵام رێژەکە بە دیاریکراوی لە باکووری کوردستان زۆر زیاترە و دەگاتە ٢٠.١٦%. لە کاتێکدا ٤٨% ماڵباتەکانی باکووری کوردستان لەژێر هێڵی هەژارین.

هاوکات لە سێ مانگی رابردوو کاتێک بەهای لیرە دابەزی، ژمارەیەک زۆر لە کارگەکانی باکووری کوردستان مایەپووچ بوونە، تاوەکو ئێستا 11 هەزار کارگەی بچووک مایەپووچ بوونە

پسپۆرانی ئابووریی تورکیا چەند خاڵێکیان وەکو چارەسەر خستەڕوو:جیگای ئاماژە پیکردنە

-دەستهەڵگرتن لە زیادەڕەوەی لە کەرتی گشتیدا
-خۆپاراستن لەو هەنگاوانەی قەرز لەسەر گەنجینەی دەوڵەت زیاددەکەن
-پێشگرتن لە هاوردەکاریی ئارەزوومەندانە و پێویستییە سێیەمینەکان
-کۆبوونەوە لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانەی کە پێویستیان بە دراوی بیانییە و دەستخستنی دراوەکە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە
-دروستکردنی قەناعەت لای خەڵک لەبارەی گرتنەبەری ئەو رێوشوێنانەیی کە هەڵاوسان بەرزدەکەنەوە.
-ئەنجامدانی هاوئاهەنگی لەگەڵ وڵاتی چین بۆ هەنگاوی کرداری.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *