عێراقهەواڵی

ئەمرۆ ئەنجامی دەنگەکان ڕادەگەیەنرئ

 

دەنگی کورد
بڕیارە ئەمڕۆ، ئەنجامی بەدەست ژماردنەوەی دەنگەكانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق رابگەیەنرێت، كە لە مانگی ئایاری رابردووی بەڕێوەچوو، راگەیاندنی ئەنجامەكانیش لەلایەن ئەو ئەنجوومەنە دادوەرییەوە دەبێت، كە لەشوێنی ئەنجوومەنی كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكانەوە داندراوە.

بەگوێرەی پێشبینییەكان، جگە لە ئەنجامەكانی ھەردوو پارێزگای ئەنبار و سەڵاحەدین، ھیچ گۆڕانكارییەك لە ئەنجامەكانی پێشوو روونادات.

ھاوكات، نەعمیم عەبودی سەركردە لە ھاوپەیمانێتی فەتح بەسەرۆكایەتی ھادی عامری رایگەیاند، دوای راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی ھەڵبژاردنەكانیش، ھاوپەیمانێتییەكان گفتوگۆ و دانوستانەكانیان چڕتردەكەنەوە.

ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ١٢/٥/٢٠١٨، بەڕێوەچوو، دوای راگەیاندنی ئەنجامەكان، ژمارەیەك لایەنی سیاسی عێراق و ھەرێمی كوردستان، تانەیان لە ئەنجامی ھەڵبژاردنەكاندا و ناڕازیبوونی خۆیان لە پرۆسەكە دەربڕی، دواتر ئەنجوومەنی دادوەری بۆ لێكۆڵینەوە پێكھێنرا و ئەو سندووقانەی سكاڵایان لەسەرە دەنگەكانیان بە دەست ژمێردرانەوە.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *