جیهانهەواڵی

عادل جوبێر :سعودیە پێویستی بە نێوەندگیر نیە لەگەڵ کەنەدا

وەزیری دەرەوەی سعودیە

 

دەنگی کورد

عادل جوبێر وەزیری دەرەوەی سعودیە ڕایگەیاند، پێویست بە بوونی نێوەندگیر ناکات لە کێشە سیاسییەکاندا لەگەڵ کەنەدا، وتیشی پێویستە لەسەر ئۆتاوا ئەوە ڕاست بکاتەوە کە بەرامبەر سعودیە کردی.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا عادل جوبێر ڕایگەیاند، ئێستا بیر لەوە دەکرێتەوە ڕێوشوێنی زیاتر دژی کەنەدا بگیرێتەبەر بەڵام هیچ وردەکارییەکی زیاتری ئاشکرا نەکرد.

لای خۆشیەوە جەستن ترودۆ سەرۆک وەزیرانی کەنەدا ڕایگەیاند، بەردەوام دەبێت لە فشارخستنە سەر ئەو وڵاتانەی کە تۆماریان باش نیە لە بواری مافەکانی مرۆڤدا.

لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنوسان جەستن ترودۆ ئاشکرایکرد کە کریستیا فریلاند وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی گفتوگۆیەکی زۆری لەگەڵ هاوتا سعودییەکەیدا کردووە.

ئەوەش دوای ئەوەدێت کە باڵیۆزى کەنەدا لە ڕیاز لە تویتێکدا ڕەخنەى توندى لە دەستگیرکردنى بەرگریکارانى مافەکانى مرۆڤ لە سعودیە گرتبوو، ڕیازیش باڵیۆزى کەنەداى لە وڵاتەکەى دەرکرد و کۆى پەیوەندییە بازرگانیەکانى لەگەڵ ئەو وڵاتە سڕکرد.

دواتر ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە حکومەتى کەنەدا بە سەرۆکایەتى جەستن ترودۆ دەیەوێت پەیوەندى بە بەریتانیا و ئیماراتەوە بکات بۆ هێورکرنەوەى ئەو قەیرانە دیپلۆماسیەى لەگەڵ سعودیەدا سەریهەڵداوە.

ئەوەشی خستەڕوو، کەنەدا هەوڵدەدات بەریتانیا هاوکارى بکات لە چارەسەرکردنى ئەو قەیرانەى لەگەڵ سعودیەدا دروستبووە، چونکە بەریتانیا داواى دان بەخۆداگرتنى لە هەردوو وڵات کردبوو.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *