کوردستانهەواڵی

منداڵێك بەھۆی خواردنی چەرەسات گیانی لەدەستدا

دەنگی کورد

منداڵێكی تەمەن دوو ساڵەی دانیشتووی ناحیەی زەڕایەنی سەر بە قەزای شارەزوور لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەھۆی خواردنی چەرەسات گیانی لە دەستدا.

بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی شەھید رەئوف بە لە سنووری سلێمانی، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: “شەوی رابردوو تەرمی کچێکی منداڵیان گەیاندە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان کەبەهۆی گیربوونی جۆرێك لە چەرەس لە بۆری هەناسەی گیانی لەدەست دابوو”.

لەو راگەیەندراوەدا ھاتووە: “منداڵەکە ناوی (م.ف) و تەمەنی دوو ساڵانە و دانیشتووی ناحیەی زەڕایەنە”.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *