عێراقهەواڵی

ژمارەیەک لەو پەنابەرە عێراقیانەی كه‌ له‌ توركیا ده‌ستگیكرابوون ئازادكران

 

دەنگی کورد
سەرپەرشتیاری گشتی فیدراسیۆنی پەنابەرانی هەرێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ژماره‌یه‌ك له‌و په‌نابه‌ره‌ عێراقیانه‌ى كه‌ له‌وڵاتى توركیا ده‌ستگیكرابوون، ئه‌مڕۆ ده‌گه‌رێنرێنه‌وه‌ خاكى عێراق.

ئاری جەلال راگه‌یاند، هه‌وڵه‌كانیان بۆ ئازادكردنى په‌نابه‌رانى كورد به‌رده‌وامه‌و، بڕیارە ئەمڕۆ ژمارەیەك لەو په‌نابه‌رانه‌ى كە لە زیندانەكانی توركیا ئازادكراون، بگەڕێنەوە عێراق و هەرێمی كوردستان”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد،”لە درێژەی ئەو هەوڵانەی كە بۆ ئازادكردنی كۆچبەرە دەستگیركراوەكان لەلایەن توركیاوە دەیدەین، توركیا بڕیاری ئازادكردنی ٢٥ په‌نابه‌رى دیكەی داوە”.

ئه‌وه‌شى خسته‌روو،” ئەمڕۆ پێنجشەممە رێكه‌وتى ٩/٨/٢٠١٨تەواوی ئەو په‌نابه‌ره‌ ئازادكراوانە دەگەنەوە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و بەغدا.

سەرپەرشتیاری گشتیی فیدراسیۆنی پەنابەرانی هەرێم وتیشى،” فیدراسیۆنی پەنابەران کاروباری یاسایی بۆ سەرجەم پەنابەرانی دەستگیرکراو لەگرتوخانەکانی تورکیا ئەنجامداوە و بڕیارە سه‌رجه‌میان ئازاد بکرین”.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *