هەمەڕەنگ

زەنگی ماڵئاوای هیوایەک بۆ مناڵە نەخۆشەکان

 

دەنگی کورد
لە نەخۆشخانەیەکی ئینگلتەرا ئەو منداڵانەی چارەسەری شێرپەنجە وەردەگرن و چاکدەبنەوە بە ئامادەبوونی خێزان و پزیشکەکان زەنگی ماڵئاوایی و سەرکەوتن لێدەدەن.

بە پێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ” holabuzz” کاتێک منداڵێک لە نەخۆشخانەی بریستۆڵی باشووری ئینگلتەرا چارەسەری شێرپەنجە وەردەگرێت و لە کۆتایدا چاکدەبێتەوە بە ئامادەبوونی پزیشکەکان و یاریدەدەری پزیشکەکان و خێزانەکانیان ئاهەنگێکی ڕێزلێنانیان بۆ ساز دەکرێت و زەنگێک لێدەدەن وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی کە لە کۆتایدا توانییان نەخۆشخانە بەجێبهێڵن.

کۆتا منداڵ کە ئەو نەخۆشخانەیەی جێهێشت تەمەنی چوار ساڵ بوو وە ماوەی ساڵێک بوو لە نەخۆشخانە بوو بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.

دانانی ئەم زەنگەش بۆ ئەوەیە منداڵەکان بەردەوام هیوایان هەبێت و توانای سەرکەوتنیان بەسەر نەخۆشییەکەدا زیاتر بێت.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *