کوردستانی

کەرکوک: ئافرەتیک هاوسەرەکەی خۆی کوشت

دەنگی کورد
پۆلیسی کەرکوک ڕایگەیاند، لە گەڕەکی ئازادی ژنێک هاوسەرەکەی خۆی کوشتووە و دوای هەڵاتنی لە چەمچەماڵ دەستگیرکراوە.

بە پێی ڕاگەیەندراوی بنکەی پۆلیسی ئازادی، کاتێک چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە، نارنجۆکێکیان لە نزیک تەرمەکە دۆزیتەوە، لە کاتی لێکۆڵینەوەشدا لەلایەن ئاسایشی چەمچەماڵەوە لە دەستگیرکردنی ژنێک ئاگادارکراونەتەوە، کە بەوتەی پۆلیسی کەرکوک دانی بە کوشتنی هاوسەرەکەیدا ناوە.

پۆلیس دەڵێت، ئەو ژنە تەمەنی ١٨ ساڵە و ژنی ماڵەوە بووە، لە کاتی دەستیگرکردنیشیدا دەمانچەیەک و چەقۆیەکی پێبووە، هاوسەرەکەشی هەمان تەمەنی هەیە و پیشەی کاسب بووە.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *