کوردستانهەواڵی

چوار ئەندامی خێزانێکی کورد لە دەریای ئیجە خنکان

دەنگی کورد
چوار ئەندامی خێزانێکی کورد کە دانیشتووی قەزای دوزخورماتوون، لەکاتی هەوڵی پەڕینەوەیان لە دەریای ئیجە خنکان.

ئاری جەلال سەرپەرشتیاری فیدراسیۆنی پەنابەران ڕاگەیاند، ئەو خێزانە لە باوک و دایک و کوڕێک و سێ کچ پێکهاتبوون، لەکاتی هەوڵی پەڕینەوە لە دەریای ئیجە بەلەمەکەیان ژێر ئاو کەوتووە، باوک و کوڕەکە ڕزگاریان بووە و دایکەکە و هەرسێ کچەکەی خنکاون.

وتیشی، لەگەڵ پۆلیسی تورکیا لەسەر خەتن بۆ گەڕاندنەوەی تەرمەکانیان، بەڵام تائێستا وەڵامیان نەبووە.

بەهۆی ڕووداوەکانی ١٦ی ئۆکتۆبەر و هاتنی گروپە شیعییەکان و سوپای عێراق، بەشێکی زۆر لە کوردانی خورماتوو ئاوارەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بوون، هەندێکیشیان هاوشێوەی گەنج و لاوانی هەرێم ڕێگای تورکیایان گرتەبەر بۆئەوەی لەڕێی دەریای ئیجەوە خۆیان بە یەکێک لە وڵاتە ئەوروپییەکان بگەیەنن، بەڵام هەندێکجار بەهۆی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکانەوە، ڕووبەڕووی مەرگ دەبنەوە.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *