کوردستانهەواڵی

بەپئ ئەنجامی کۆتای دەنگەکان دەرکەوت ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان بئ کیشەیە

 

دەنگی کورد

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق ڕاگەیەندراوێکی لە بارەی ئەنجامی ژماردنی دەستیی دەنگەکان بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی لە ئەندامانی کۆمسیۆن و گەلی عێراق و لایەنە براوەکان کرد.

لەو ڕاگەیەندراوەدا، مەعن هیتاوی سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیاران دەڵێت، لێکچوونی ئەنجامی ژماردنی دەستیی و ژماردنی ئەلیکترۆنی، دوای پرۆسەی سێ مانگ لە ژماردنی دەستی، دروستی و ئەو سندوق و ئامێرە ئەلیکترۆنییەی کۆمسیۆنی دەرخست، کە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ڕۆژی ١٢ی مانگی پێنجی ڕابردوو بەکارهێنرا.

شەوی پێنج شەممە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق ئەنجامی ژماردنی دەستیی دەنگەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی ڕاگەیاند و بەپێی ئەنجامەکە هیچ گۆڕانکارییەک لە کەرکوک و پارێزگاکانی هەرێم ڕووی نەداوە.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *