جیهانهەواڵی

ئەحمەدی نەژاد : باشترین رێگە بۆ رۆحانی ئەوەیە دەست لەکاربکێشیتەوە

دەنگی کورد
مەحمود ئەحمەدی نەژاد سەرۆکی پێشووی ئێران سەبارەت بە قەیرانی ئابوری وڵاتەکەی ڕایگەیاند، خەڵکی لە ئێستادا ناڕەزاین لە بەرپرسان و حکومەتیان ناوێت و باشترین رێگە چارە ئەوەیە حەسەن ڕۆحانی دەست لەکاربکێشیتەوە.

مەحمود ئەحمەدی نەژاد سەرۆکی پێشووی ئێران پەیامێکی ڤیدیۆیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تەلەگرام بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کرد، ١٣ ساڵ پێش ئێستا و لەکاتی گرتنەدەستی پۆستی سەرۆک کۆماری ئێران باری ئابوری وڵاتەکەی زۆر باشتربووە لە ئێستا و هەر لە ئەو کاتەشەدا پلانیان دانابوو رێگری بکەن لە گرانی بازار و داڕمانی ئابوری، بەڵام لە ئێستادا نەک ئابوری سەرجەم کایەکانی کۆمەڵگا بەرەو داڕمان دەچێت.

باسی لەوەشکرد، لە سەردەمی سەرۆکایەتی ئەودا فشارەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران زۆر زیاتر بوون و هەمیشە ئەمریکییەکان و تەواوی ئەورپا ئابڵۆقەیان دانابوو لەسەر ئێران.

ئەوەشی خستەڕوو “لە ئێستادا ئابوری ئێران بەرەو سفر دەچێت و هەژاری گەیشتووەتە لوتکە، حەسەن ڕۆحانی و وەزیرەکانی ئێران بەرپرسی سەرەکین لەم دۆخەدا و پێشنیاز دەکەم دەست لەکاربکێشنەوە”.

ڕاشیگەیاند “بە وازهێنانی ڕۆحانی هەم خەڵک سود وەردەرگرێت و هەم خۆشی بۆیە هەتا کات هەیە دەتوانێت ئەو رێگە چارەیە جێبەجێ بکات “.

مەحمود ئەحمەدی نەژاد بۆ ماوەی دوو خولی سەرۆکایەتی لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٥ هەتا ٢٠١٣ سەرۆک کۆماری ئێران بوو، دوای سەرۆکایەتییەکەشی تێڕوانینی خۆی لەسەر پرسە سیاسییەکان دەخاتەڕوو چەند جارێکیبش لەلایەن بەرپرسانی ئێرانەوە بەهۆی بۆچوونەکانییەوە ڕووبەڕووی لێکۆڵینەوە بووەتەوە.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *