جیهانهەواڵی

ئەڵمانیا.. هەڕەشەی کوشتن لە سەرۆک شارەوانی دۆسڵدۆرف کرا

 

دەنگی_کورد

 هەڕەشی کوشتنەکەی دوای ئەوە هاتووە کە لە چەند رۆژی ڕابردوودا هەریەک لە تۆماس گەیسەل سەرۆک شارەوانی دوسلدۆرف و هەروەها سەرۆکی شارەوانی شاری کۆڵن و بۆن لە نامەیەکدا داوایان لە ئەنگێلا مێرکل راوێژکاری ئەڵمانیا کردبوو، کە ڕێگەیان پێ بدرێت، ئەو پەنابەرانەی کە لە دەریای سپیدا ڕزگارکراون بگرنە خۆیان.

هەروەها دوای نامەکە شەوی ڕابردوو لەلایەن چەند کەسێکی کە دژی پەنابەران بوون هێرشیان کرۆتەسەر تۆماس گەیسەل سەرۆک شارەوانی دۆسڵدۆرف لە پارتی سۆسیال دیموکراتی ئەڵمانیا و هەڕەشی کوشتنیان لێکردووە و لە ئێستاشدا لەلایەن پۆلیسەوە دەستکراوە بە لێکۆڵینەوە بە دوای ئەو کەسانەدا دەگەڕێن کە هەڕەشەیان کردووە.

لە چەند هەفتەی ڕابردوودا پاش ئەوەی ئیتاڵیا سنورەکانی داخست بەڕووی ئەو کەشتیانەی کە پەنابەران دەگوازنەوە، هەریەک لە سەرۆک شارەوانەکانی دوسلدۆرف و کۆڵن و بۆن لە ئەڵمانیا لە نامەیەکدا پەرۆشی خۆیان بۆ پەنابەران دەربڕی و لە نامەیەکدا داوایان کردبوو، کە ڕێگەیان پێ بدرێت ئەو پەنابەرانەی لە دەریای سپیدا ڕزگارکراون، بگرنە خۆیان.

دوای نامەکەی ئەو سێ سەرۆک شارەوانیە هەریەکە لە سەرۆک شارەوانیەکانی پۆستدام و پەرتال و شتوتگارت، پشتیوانی خۆیان بۆ ئەو داوایە دووپاتکردبوویەوە و داوایان لە مێرکل کردبوو کە لەو بارەیەوە هەڵوێستی هەبێت.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *