ئابووریهەواڵی

عێراق : بەهۆى بەرزبونەوەى نرخى نەوتەوە،ئەمساڵ قەرز لە هیچ لایەک ناکات

دەنگی کورد
ماهیر جوهان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەى بەوەکرد، بەهۆى بەرزبونەوەى نرخى نەوتەوە، عێراق بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی بودجەی ئەمساڵ قەرز لە هیچ لایەک ناکات، تەنانەت پەنا بۆ قەرزى ناوخۆیش نابات.

وتیشى وەزارەتەکەی بەپێی ژمارەى دانیشتوان، رێژەی پێویستی دامەزراندن بۆ پارێزگاکان بۆ تەرخان دەکات.

مانگى ئازارى ئەمساڵ پەرلەمانى عێراق بودجەى ٢٠١٨ى پەسەندکرد، کە بڕەکەى هەشتا و هەشت ملیار دۆلارە و ١٠ ملیار دۆلاریش کورتهێنان لە بودجەدا هەیە.

لەبودجەى ئەمساڵدا نرخى نەوت بە ٤٦ دۆلار خەمڵێنراوە، لەکاتێکدا نرخى نەوت لەمساڵدا گەیشتووەتە ٧٠ دۆلار

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *