جیهانهەواڵی

ترەمپ و ماکرۆن بارودۆخى ئێرانیان تاوتوێکرد

 

دەنگی کورد

کۆشکى سپى ڕایگەیاند دۆناڵد ترەمپى سەرۆکى ئەمریکا پەیوەندییەکى تەلەفۆنى لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆنى سەرۆکى فەڕەنسا ئەنجامداوە و باسى بازرگانى و بارودۆخى ئێران و رۆژهەڵاتى ناوەڕاستیان کردوە.

دۆناڵد ترەمپ لە تویتێکدا رایگەیاند،” پەیوەندییەکى تەلەفۆنى زۆرباشم لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکى فەڕەنسا ئەنجامدا و باسى زۆر بابەتمان کرد بەتایبەت ئەمنى و بازرگانى”.

کۆشکى سپیش لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەى بەوەکرد، هەردوو سەرۆک کۆمەڵێک بابەتى زۆرى بازرگانى و ئەمنیان تاوتوێکردوە و ئێران و رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بە شێوەیەکى فراوانتر تیشکیان خراوەتەسەر.

کۆشکى ئیلیزێش ڕایگەیاند، هەردوو سەرۆک باسى بارودۆخى سوریا و ئێران و ململانێى ئیسرائیل و فەلەستنیان کردوە بەڵام ئاماژەى بە بازرگانى نەکرد.

ترەمپ و ماکرۆن لە میانى کۆبونەوەى لوتکەى ناتۆ لە برۆکسل لە مانگى تەموزى ڕابردوو بەیەکگەیشتن، لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆکى ئەمریکا ڕەخنەى لە ئەندامانى ناتۆ گرت بەوەى پابەندییان نەبووە بە خەرجى بەرگرى پێویستەوە.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *