جیهانهەواڵی

ئەردۆغان پەیوەندی بە پوتین دەکات

دەنگی کورد

ئاژانسى ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا پەیوەندییەکى تەلەفۆنى لەگەڵ ڤلادیمێر پوتینى سەرۆکى ڕوسیا ئەنجامداوە، لە پەیوەندییەکەدا تاوتوێى پرسى سوریا و دواهەمین پێشهاتەکانى تایبەت بە قۆناغى ئاستانەیان کردوە.

هەروەها لە پەیوەندییەکەدا ئەردۆغان و پوتین خۆشحاڵى خۆیان سەبارەت بە بەرەوپێشچوونى پەیوەندییە بازرگانی و ئابورییەکانى نێوان هەردوو وڵات دەربڕیوە.

ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەى ئەردۆغان لە گەڵ پوتین دواى تویتێکى دۆناڵد ترەمپى سەرۆکى ئەمریکا هات کە ڕایگەیاند بوو فەرمانیکردوە بە زیادکردنى گومرک بۆ سەر ئەلەمنیۆم و پۆڵاى تورکی بۆ دوو هێندە، ئەوەش کاریگەرى گەورەى کردە سەر دراوى تورکیا و بۆ نزمترین ئاست لە ١٧ ساڵى ڕابردودا دابەزى.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *