کوردستانهەواڵی

چوار گەنج لە کەرکوک بە چەقۆ بریندار کران

دەنگی کورد
لەگەڕەکى ڕەحیم ئاواى کەرکوک ٤ گەنج بە چەقۆ بریندار کران و ئەندامێکى هاوپەیمانى نیشتیمانى کەرکوکیش لە گۆڕەپانى ئاهەنگەکان تەقەى لێکرا.

دوێنى لە گەڕەکى ڕەحیم ئاواى کەرکوک لە نێوان کۆمەلێک گەنجدا شەڕ ڕوودەدت و لە ئەنجامدا چوار لەو گەنجانە بە چەقۆ بریندار دەبن.

دواى گەیاندنیان بە نەخۆشخانە، بنکەى پۆلیسى ڕەحیم ئاوا لێکۆڵینەوەى لە رووداوەکە کردوە و پاش چارەسەربوونى کێشەکەیان ئەو گەنجانە نێردراونەتەوە ماڵى خۆیان.

لە لایەکیترەوە، هەر لە کەرکوک لە گۆڕپانى ئاهەنگەکان لەلایەن کۆمەڵێک چەکدارەوە هێرشکرایە سەر ئەندامێکى هاوپەیمانى نیشتیمانى کەرکوک کە حزبێکى عەرەبییە و لە نێوان ئەو ئەندامەى هاوپەیمانى نیشتیمانى و چەکدارەکاندا شەڕە تەقە دروست بوە.
دواى ماوەیەک لە تەقە کردن لە یەکترى شەڕەکە بە بێ هیچ زیانێک کۆتایى هات.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *