تەندروستی

حەبی ڤیاگرا توانای بینین زیاد دەکات

توێژینەوەیەك کاریگەرییەکی گرنگی حەبی ڤیاگرا ئاشکرا دەکات

 

دەنگی کورد
بەگوێرەی ئەنجامی توێژینەوەیەك کە لە زانکۆی کۆڵۆمبیا لە نیویۆرك ئەنجامدراوە دەرکەوتووە، حەبی ڤیاگرا یارمەتیدەرە لە بەدەستهێنانەوەی توانای بینین لەو کەسانەدا کە ناتوانن ببینن.

ماڵپەڕی سکای نیوز بڵاویکردووەتەوە، ئەو تاقیکردنەوە زانستییە ئاشکرایکردووە ئەم حەبانە ئەگەری لەدەستدانی توانای بینین کەمدەکاتەوە و یارمەتی دەرە لە بەدەستهێنانەوەی توانای بینین لەو کەسانەدا کە کوێر بوون.

توێژەران لە توێژینەوەکەدا بۆ ماوەی دوو ساڵ ڕۆژی دوو حەبی ڤیاگرایان دا بە چەند کەسێك کە توانای بینیان لەدەستدابوو، پاش ئەو ماوەیە بۆیان دەرکەوت توانای بینینیان بەرەوباشبوون دەڕۆشت و تاڕاددەیەك دەیانتوانی ببینن.

ئەنجامی توێژینەوەکە ئاشکرایکرد، ڤیاگرا ڕۆیشرنی خوێن بۆ شانە و مولولەخوێنەکانی چاوەکان باشتر دەکات.

لەو بارەیەوە سۆبها سیفابراساد پرفیسۆر لە زانکۆی شاهانەیی بۆ نەخۆشییەکانی چاو وتی “ئێمە پێویستمان بەوەیە کە توێژینەوەی زیاتر بکەین تا کاریگەرییەکانی بە تەواوەتی بزانین لەسەر ئەو کەسانەی توانای بینینیان نییە”.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *