ئابووریهەواڵی

عێراق ئاڵوگۆڕی دۆلاری لەگەڵ ئێران ڕاگرت

پابەند بون بەسزاکانی ئەمریکا

دەنگی کورد
وەک هەنگاوێک بۆ پابەندبوون بە سزا ئابورییەکانی سەر ئێران، عێراق بڕیاری راگرتنی ئاڵوگۆڕی دۆلاری لەگەڵ بانکەکانی ئێران لە عێراق دەرکرد.

بەپێی ئەو نووسراوەی کە بانکی ناوەندی عێراق بۆ بانکەکانی ناوخۆیی وڵات ناردوویەتی، تێدا قەدەغەکردنی ئاڵوگۆڕی دۆلاری لەگەڵ بانکەکانی ئێران لە عێراق راگەیاندووە.

سەعد ئەلحەدیسی وتەبێژی سەرۆکایەتی وەزیرانی عێراق رایگەیاند “عێراق لە قۆناغی سەپاندنی سزای ئەمریکا بەسەر ئێران ناچار دەبێت ئاڵوگۆڕی دۆلار لەگەڵ ئێران بووەستێنێت. لەگەڵ ھەبوونی ئەم سزایانە بەسەر ئێراندا، پاراستنی ئاستی بازرگانی لەگەڵ ئەو وڵاتە قورس دەبێت.”

پێشتریش ماڵپەڕی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، پاش ئەوەی سزا ئابورییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران چووە بواری جێبەجێکردنەوە، عێراق زەرەرمەندی گەورە دەبێت لەو سزایانە چونکە پشتی بە سەرچاوەی وزە و کەلوپەلی سەرەکی ئەو وڵاتە بەستووە.

هاوکات مەزهەر محەمەد ساڵح ڕاوێژکاری ئابوری سەرۆک وەزیرانی عێراق بە فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران کاریگەری دەکاتە سەر ئابوری عێراق.

وتووشیەتی “بازاڕی عێراقی بەشێوەیەکی فراوان کاڵاکانی ئێران ساغدەکەنەوە کە خۆیان لە کشتوکاڵ و ئۆتۆمبێل و کەلوپەلی خۆراکی و پێداویستی خانوبەرە دەبیننەوە.”

ڕۆژی ٨ی ئەم مانگە، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ سزاکانی ئێراندا نین و پێیان وایە هەڵەیەکی ستراتیژییە، بەڵام پابەند دەبن پێیانەوە.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *