کوردستانهەواڵی

حەشدی شەعبی چەند ناوچەیەك چۆڵ دەكات

 

دەنگی کورد
ھێزەكانی حەشدی شەعبی لە رۆژئاوای دیجلە، چەند ناوچەیەكیان چۆڵكرد و كشانەوە، كە دوای ١٦ ئۆكتۆبەری ٢٠١٧لێی جێگیركرابوون، خەڵكی ناوچەكەش ترسیان ھەیە داعش بگەڕێتەوە ئەو شوێنانە، بۆیە داوا دەكەن، ھەرچی زووە ھێزی پێشمەرگە بگەڕێتەوە ناوچەكە.

دوای ١٦ئۆكتۆبەر حەشدی شەعبی بەشێك لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی داگیركرد، یەكێك لەو ناوچانەش ررۆژئاوای دیجلەیە، بەڵام چەند رۆژێكە چەكدارانی حەشد لەو سنوورە دەكشێنەوە.

نایف سەیدۆ، بەڕێوەبەری ناحییەی سنونێ راگەیاند: “لە سنووری ناوچەكانی ئێمە داعش ھێندە نزیكن بە چاو دەبیندرێن، بە كشانەوە و چۆڵكردنی ناوچەكە لەلایەن حەشد، مەترسی لای خەڵكی دروستبووە. پێشتر ھێزەكانی زێرەڤانی لەوێ بوون خەڵك شەو بە ئاسوودەیی دەخسەوتن، سوپای عێراق لە سنووربوو تارادەیەك سنوورەكە پارێزراوبوو”.

ھەر پەیوەست بەو پرسە وەیس نایف بەدەل، سەرۆکی جڤاتی قەزا شنگال دەڵێت: “ئێمە داوا لە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق دەكەین، بە ھەماھەنگی لەگەڵ ئەمەریكا ناوچەكەمان بپارێزن، بۆ ئەوەی تووشی فەرمانێكی دیكە نەبینەوە، پێویستە ھەرچی زووە ھێزی ھاوبەش لەو سنوورە جێگیربكرێ”.

ھۆزە عەرەبەكانی ئەو ناوچانەش، داوا دەكەن بۆ پاراستنی ناوچەكانیان، ھێزی پێشمەرگە بگەڕێتەوە ئەو سنوورانە.

موزاحم حوییت، گوتەبێژی ھۆزە عەرەبەكانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم گوت: “ئێمە وەك ھۆزە عەرەبییەكان داوا دەكەین ھێزی پێشمەرگە بگەڕێتەوە ناوچەكە، چونكە تەنیا پێشمەرگە توانای لەناوبردنی داعشی ھەیە، داوا دەكەین پێشمەرگە لەو شوێنانە جێگیر بكرێتەوە كە ئێستا حەشدی شەعبی لێی كشاوەتەوە”.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *