کوردستانهەواڵی

به‌هۆى رووداوێكى هاتوچۆوه‌ هاوڵاتییه‌ك گیانى له‌ده‌ستدا

دەنگی کورد

به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى كۆیه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌سه‌ر ڕێگاى هه‌ولێر – كۆیه‌ به‌هۆى رووداوێكى هاتوچۆوه‌ هاوڵاتییه‌ك گیانى له‌ده‌ستدا.

زاهیر محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى كۆیه‌ راگه‌یاند، له‌سه‌ر رێگاى گشتى هه‌ولێر – كۆیه‌ به‌هۆى رووداوێكى هاتوچۆوه‌ له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێل له‌جۆره‌كانى پێك ئاب هاوڵاتییه‌ك گیانى له‌ ده‌ستداو دوو هاوڵاتى دیكه‌ش برینداربوون.

به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى كۆیه‌ وتیشى،” ئه‌و هاوڵاتییه‌كه‌ى له‌و رووداوه‌دا گیانى له‌ده‌ستداوه‌ شۆفێرى یه‌كێك له‌ئۆتۆمبێله‌كان بوه‌ به‌ ناوى (گۆڤار مه‌ولود وه‌یسى )”.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *