جیهانهەواڵی

لە رووداوێكی تەقەكردندا لە مانچستەر 10 كەس برینداربوون

دەنگی کورد
بەهۆی رووداوێكی تەقەكردنەوە لە ناوچەی مۆس ساید لە شاری مانچستەری بەریتانیا 10 كەس برینداربوون.

ماڵپەڕی بی بی سی بڵاویكردەوە، كاتژمێر 2:30ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە لە شاری مانچستەر-ی باكوری رۆژهەڵاتی لەندەن، لە روداوێكی تەقەكردن 10 هاوڵاتی برینداربوون.

پۆلیسی مانچستەر لە بارەی رووداوەكەوە رایگەیاندووە، ئەو ناوچەیەی رووداوەكەی تێدا روویداوە كۆنتڕۆڵكراوەو جموجۆڵی هاوڵاتیان كەمكراوەتەوە.

تیمەكانی فریاكەوتنیش رایانگەیاندووە، تەندروستی بریندارەكان جێگیرە و مەترسی لەسەر ژیانیان نییە.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *