ئابووریهەواڵی

نرخی میوە لەبەرز بونەوەدایە بەهۆ دابەزینی بەهای تمەن

دەنگی کورد

لە وەرزی هاوین کاتێک میوە هاوینییەکان پێدەگەن، بەهۆی زۆرییان لە بازاڕەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، نرخیان هەرزان دەبێت، بەڵام ئەمساڵ گەمارۆکانی ئەمریکا کاریگەرییان لەسەر نرخی میوەش داناوە و نرخیان بەرزبووەتەوە.

چاوەڕوان دەکرا بەرهەمە ناوخۆییەکان نرخیان هەرزانتر بێت، چونکە لە بەرهەمهێنایاندا دۆلار خەرج ناکرێ، بەڵام بەرهەمهێنەران و فرۆشیاران دەڵێن، بازاڕ هەمووی پەیوەندیی بەیەکەوە هەیە و گرانبوونی بەشێک لە کەلوپەل و پێداویستییەکان، کاریگەری لەسەر نرخی شتەکانی دیکەش دادەنێت.

لە بەرهەمهێنانی ئەم بەرهەمە کشتوکاڵییانەدا کە حەقدەستی کرێکار، ئامرازە کشتوکاڵییەکان، پەیینی کیمیایی و کرێی گواستنەوە هەمووی بەرزبووەتەوە، نرخی بەرهەمیش لە بازاڕ بەرز دەبێتەوە. باجی هەموو ئەمانەش هاووڵاتییان دەیدەن.

هۆکاری گرانییەکان بۆ دابەزینی بەهای تمەن بەرامبەر دراوە بیانییەکان دەگەڕێتەوە. ئەمە دۆخی بازاڕی تەواو شڵەژاندووە. حکومەت بۆ کۆنترۆڵی نرخەکان دۆلار بە کەمتر لە نیوەی بازاڕی ئازاد بۆ هاوردەی کاڵا و کەلوپەلە سەرەکی و هەرە پێویستەکان تەرخان دەکات، بەڵام ئەمەش کاریگەری لە نزمڕاگرتنی نرخەکان نەبووە.

گرانبوونی نرخی میوە و سەوزەی خۆماڵی لە رۆژهەڵاتی کوردستان زۆرترین کاریگەری لەسەر توێژە کەمداهاتەکان هەبووە، بەجۆرێک زۆر بنەماڵە ناچارن میوە لە سەبەتەی خۆراکی خۆیان کەم بکەنەوە. جووتیارانیش بەهەمان شێوە زەرەرمەند بوون بەهۆی ئەوەی بە ئاسانی بەرهەمی میوەکانیان نافرۆشرێت.
هەروەها سزا ئابوریەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئیران بارودۆخی ئەو ولاتە تابێت ناجیگیر دەبیت و ڕیژەی هەژاریش لەبەرز بونەوەدایە
بەشیکی زۆری هاڵاتیان توانای کرینی پیداویستیەکانیان نیە بەهۆی بەرزبونەوەی نرخیان

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *