بیروڕا

بتی خورما و دەستووری عێراق و دۆزی کورد

بەکر شوانی

باپیرانی عەرەبەکانی ئەمڕۆی عێراق لە سەردەمی پێش ئیسلامدا لە دوورگەی عەرەبی بتیان لە خورما دروست دەکرد و دەیانپەرست، کاتێکیش برسیان دەبوو، بتەکانیان دەخوارد. ئەمانیش ئێستا شتێکیان هەیە بەناوی دەستوور کە شەو ڕۆژ بە دەم باسی دەکەن و بە پیرۆزی دەزانن، بەڵام کە کار دەگاتە بواری جێبەجێکردن، دەکەونە پێشێلکردن-خواردنی مادە بە مادە و بڕگە بە بڕگەی دەستوور-بتەکەیان.

لە هەمووی سەمەرەتر ئەو هەموو لێکدانەوە "تفسیر"ەیە کە بۆ وشە بە وشە و دێر بە دێری دەستوور دەکرێت. ئەمەیش لەوەوە سەرچاوە دەگرێت کە پیاوانی ئاینی و حزبە ئیسلامییەکان ڕۆڵێکی گەورەیان هەبوو لە نووسینەوەی دەستووردا. ئاخر پیاوانی ئاینی ماوەی ١٤٠٠ ساڵە خەریکی لێکدانەوەی دەقە ئاینییەکانن، بۆیە مەحاڵە ئەوانەی ئەمڕۆی عێراق بتوانن خۆیان لەو بازنەیە دەرباز بکەن. 
دۆزی کوردیش لەو دۆخە تەپوتۆزاوییەدا ون بووە و تەنانەت نوێنەرانی کوردیش لە بیریان چووە یان لە بیری خۆیان بردووەتەوە کە دۆزی عەرەب و و دۆزی کورد لە عێراقدا دوو چەمکی زۆر جیاوازن. ئامانجی ئەوان "شیعەکان" تەنیا گۆڕینی دەسەڵات بوو و پێی گەیشتن، بەڵام زیاد لە ١٠٠ ساڵە ئامانجی کورد ئەوەیە چارەنووسی خۆی لە چارەنووسی گەلی عەرەبی عێراق جیا بکاتەوە و سەربەخۆ بێت. بەڵام بەداخەوە ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت، بە هیچ جۆرێک ترووسکایی گەشبینی لێ بەدی ناکرێت!

 

*لە هەژماری تایبەتی نوسەر لە فەیسبوکەوە وەرگیراوە

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *