تەندروستی

ئایا خواردنی نانێک کەڕووی کردبێت مەترسی تەندروستی هەیە؟

دەنگی کورد
زۆرکات مانەوەی نان یان هەر خۆراکێکی تر لە شوێنی شێدار و ناتەندروستدا دەبێتەهۆی دروستبوونی کەڕوو لە هەموو نانەکە یان بەشێکیدا، بەڵام خواردنی نانێک کەڕووی پێوەبێت مەترسی تەندروستی لێدەکەوێتەوە.

ماڵپەڕی "ئێم ئێس ئێن" نوسیوویەتی، ئەو جۆرە بەکتریایە کە لەسەر نانێکی کەڕوودار دروستدەبێت ئەگەری هەیە ببێتەهۆی هەستیاری و تێکچوونی کرداری هەرس، نابێت ئەو بەشەی کەڕووەکەی پێوەیە لێیبکرێتەوە و بەشە ساغەکەی بخورێت چونکە هەمان مەترسی تەندروستی هەیە بەهۆی بڵاوبوونەوەی دەزولەکانی بەکتریا بە تەواوی نانەکەدا، هەربۆیە دەبێت تەواوی نانەکە فڕێبدرێت.

لە بەرامبەردا بەرهەمهێنەرێکی خۆراکی ئەمریکی لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەڵێت خواردنی نانێک کە کەڕووی کردبێت مەترسیدارنییە بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە کرداری هەرسکردنیان تەندروستە، هەربۆیە لەکاتی خواردنیدا ترسیان نەبێت.

بەڵام زانایان ئامۆژگاری خەڵکی دەکەن کە هەر پارچە نانێک کەڕووی کردبێت نەخورێت بەڵکو تەواوی نانەکە فڕێبدرێت چونکە شێ و کەڕووی دروستکردووە زیانی تەندروستی بە کەسەکە دەگەیەنێت و ئەگەری هەیە تووشی ژەهراویبوونی بکات.

بە پێچەوانەی نانەوە ئەگەر میوەکان کەڕوویان کردبێت ئەوا ئەو بەشەی کە کەڕووەکەی پێوەیە لێبکرێتەوە و بەشە ساغەکەی بخورێت، هیچ مەترسییەکی تەندروستی نابێت، بەتایبەتی میوەکانی شیلک و گوێزەر.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *