ئەدەب و هونەر

بەهۆی وێنەکانییەوە پارەیەکی خەیاڵی وەردەگرێت


دەنگی کور
خانمە ئەستێرە
ی گۆرانیبێژی جیهانی سێلینا گۆمێز، لەگەڵ دابەزاندنی هەر وێنەیەک پارەیەکی خەیاڵی بەدەستدەهێنێت.

جگە لە بەدەستهێنانی پارە لەرێگای هونەرەکەیانەوە، رەنگە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان جارێکی دیکە لە بەرژەوەندی ئەستێرەکان بێت، بەپێی هەواڵێکی میدیا جیهانییەکان سێلینا گۆمێز لەگەڵ دانانی هەر وێنەیەکی نوێ لە لاپەرە فەرمییەکەی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڕی 3.4 ملیۆن دۆلار قازانج دەکات، ئەمەش دووبارە هۆکارێکە بۆ زیادبوونی داهاتەکەی.

 

سێلینا گۆمێز لەدایکبووی 1992، هونەرمەندێکی دیاری بواری میوزیک پۆپە و چەندین کاری ناوازەی هەیە، سەرەتا وەک ئەکتەر دەستیکرد بە کاری هونەری و پاشان لە بواری میوزیکدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا، کلیپە میوزیکییەکانی سەدان ملیۆن جار دەبینرێن و چەندین خەڵاتی ناوداری پێ بەخشراوە، لەوانە خەڵاتەکانی MTV و ئاڵما و AMA.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *