تەندروستی

ئەگەر ئەم نیشانانە لە تۆدا هەیە، خواردنی خوێ کەمبکەرەوە


 دەنگی کورد
لەش پێویستی بە خوێیە لەرووی تەندروستیەوە بەڵام بەشێوەیەکی دیاریکراو دروست، چونکە زیادەڕەوی کردن کردن لە خواردنی خوێ مەترسی هەیە و دەبێت هۆی نەخۆشی.

پێگەی buzzkito باس لە هەندێک نیشانە دەکات کە ئەگەر بەردەوام هەست پێ کرد و لە لەشتدا دووبارە بووەوە، مانای وایە خوێ زۆر دەخۆیت و دەبێت ئاگاداربیت:

1-بەردەوام هەستکردنی بە تینوێتی، ئەمە ئاگاداریە لە جەستەوە پێتدەگات و مانای وایە رێژەیەکی زۆر خوێ دەخۆیت.

2-دروستبوونی بەردی گورچیلە، چونکە زۆر خواردنی خوێ لەناو خواردنەکاندا زیان بە کالسیۆمی میزەڵدان دەگەیەنێت، کاتێک رێژەیەکی زۆر کالسیۆم و سۆدیۆم یەکدەگرێت و رێژەکەی بەرز دەبێتەوە بەرد دروست دەکات.

3-کاتێک هەر خواردنێک دەخۆیت دەڵێیت بێ خوێیە و بەردەوام ئارەزووی خوێی زیاتر دەکەیت لە خواردنەکانتدا، ئەمە هۆشداری دانە لە مێشکەوە کە تۆ چێژ لە خوێ دەبینیت و دەبێت کەمی بکەیتەوە تا رادێیت.

4-بەرزی پەستانی خوێن بە بەردەوامی یەکێکی دیکەیە لەو خاڵانەی کە دەبێت خوێ لە سەرجەم خواردنەکاندا کەم بکەیتەوە.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *