تەکنەلۆژیاراپۆرت

مۆبایلە نوشتاوەکەی سامسۆنگ چیە؟

پەنهان ئەحمەد


بێگومان بابەتی مۆبایلی نوشتاوە یەکەم جارنیە بێتە ناو ھەواڵی میدیاکان بەتایبەت لەنێوان چەندساڵی ڕابردوودا بەشێوەیەکی زیاتر دەھاتە بەرجاو بەتایبەت دوای ئەوەی سامسۆنگ چەندین جار باسی لەم جۆرە مۆبایلەی کردوە کە گوایە لە گەشەپێداندایە بەڵام تا ئەمساڵ ھەر تەنھا قسە بووە.

لەتازەترین چاوپێکەوتنی کەناڵی CNBC  لەگەڵ DJ Koh کە بەرپرسی بەشی مۆبایلی کۆمپانیای سامسۆنگ باس لەوەدەکات کە ھێشتاش بەرھەمێکی نوێ ماوە کە سامسۆنگ بیخاتە بازارەوە کە ئەمیان پێدەچێت لە کۆنگرەی گەشەپێدەرانی سامسۆنگ لە مانگی ١١ی ٢٠١٩ نیشان بدرێت.

Koh لەسەر ئەم بابەتە دەڵێت" تۆ لەم مۆبایلەدا زۆربەی  تایبەتمەندییەکان بەکاردێنی بەخۆرێک کاتێک کە نوشتاوەتەوە بەڵام لەکاتێکدا پێویستیت بە ڕوونمایەکی گەورەتر ھەیە بۆ بینینی بابەتێک یاخود ھەرشتێکی تر ئەوکات مۆبایلەکەت دەکەیتەوە، باشە ئەمە  چ جیاوازییەکی ھەیە لەگەڵ تابلێتێک ؟ ئەگەر ئەو ئەزمونەی پێت دەبەخشرێت لەنێوان تابڵێت و ئەم مۆبایلە وەکو یەک بێت بۆچی کڕیار پێویستی بە کڕینی ئەم مۆبایلە دەبێت؟ چونکە ھەر بەرھەمێک کە بەرھەمدەھێنرێت پێویستە مەبەستێکی لەپشتبێت کە بەکارھێنەر تێی بگات، بەڵام ئەمەیان جیاوازە چونکە ئەوکاتەی کە پێویستت بە تایبەتمەندییەکانی ئەم ئامێرەدەبێت ئەوکات ئەڵێی واو ! کەواتە ئەمە ھۆکاری دروستکردنی ئەم مۆبایلەیە".

ئەمە لیدوانی بەڕێوبەری مۆبایلەکانی سامسۆنگ بوو لەسەر ئەم مۆبایلە کە پێدەچێت سەرنجی شارەزایانی بواری ڕوونما و چاودێری تەکنەلۆجی ڕابکێشێت بەلای خۆیەوە ئەگەر ئەم پڕۆژەیەی سامسۆنگ سەربگرێت و بەرھەمێک دەربچێت لە بەڕاستی و لە گشت حالەتەکاندا کار بکات.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *