تەندروستی

رەتکردنەوەی زەنگی بەخەبەرهێنانەوە”ئالەرم” مەترسیدارە


دەنگی کورد
بەشێک لە خەڵکی بەمەبەستی بە خەبەرهاتن لە بەیانیاندا چ بۆ سەر کاربێت یان بۆ خوێندنگە، زەنگی ئاگادارکردنەوە و بەخەرهاتنەوە لەموبایلەکانیاندا ئەکتیڤ دەکەن، بەڵام زانایان ئاماژە بە مەترسییەکانی چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو بەرنامەیە دەکەن.

ماڵپەڕی "بیزنس ئینسایدەر" نوسیویەتی، زانایانی بواری نوستن ئاشکرایدەکەن کاتێک لەڕێگەی مۆبایلەوە بەئاگادێیتەوە و بە چەند جارێک پەنجە بە دوگمەی بێدەنگدا Snooze دا دەنێیت تا چەند خولەکێکی تر بنوویت، زیانی دەبێت چونکە دوای بەئاگاهاتنەوە هەست بە ئارامی ناکەیت و تەواو هۆشدار نابیتەوە.


بەپێی توێژینەوەکانی پێشتر ئەو کەسانەی کە کاتی زیاتر دەخەون ئەوا زیاتر جەستەیان پشوو وەردەگرێت، کە بە کەسانێکی بەختەوەرتر و داهێنەر تر و زیرەکتر دادەنرێت بەبەراورد بەو کەسانەی کە لە ڕێگەی مۆبایلەوە بەئاگادێنەوە.

زانایان دەڵێن "فشارکردن و دواخستنی لە خەو هەستان نابێتە ھۆی ئارامی و تەندروستیت، بوونی چەند خولەکێکی زیادە بۆ خەوتن ھیچ سودێکی نییە بەڵکو زیانی تەندروستیشی دەبێت، هەربۆیە ئامۆژگاری خەڵکی دەکەن کاتێکی دیاریکراو بۆ نووستن و بە ئاگاهاتنەوە دابنێن تا زیاتر هەست بە ئارامی و پشوو بکەن."


لە کۆتای توێژینەوەکەدا هاتووە دواخستنی لەخەو هەستان و مانەوە بۆکاتێکی زیاتر لە جێگەی نووستن کاریگەری لەسەر هۆڕمۆنی نووستن دەبێت و خەوی قوڵت دەستناکەوێت، ئەمەش واتلێدەکات بەبەردەوامی هەست بە خەواڵوی بکەیت و وابزانیت پێویست بە خەوی زیاترە، کە زانایان بە خراپترین هەستی دادەنێن لە مرۆڤدا.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *