تەندروستی

کاریگەرییەکانی جگەرەکێشان لەسەر مێشك


دەنگی کورد
توێژینەوەیەك کە لە کۆریای باشوور ئەنجامدراوە ئاشکرایکردووە، مەترسی تووشبوون بە خڵەفان زیاتر دەبێت لەو کەسانەدا کە جگەرە دەكێشن، بەڵام بە وازهێنان لە جگەرەکێشیان ئەم مەترسییە کەمدەبێتەو
ە.

ماڵپەری سکای نیوز بڵاویکردەوە، ئەنجامدەرانی ئەم توێژینەوەیە لە خولی "پزیشکی دەماری" وتیان: مەترسی تووشبوون بە خڵەفان کەمتر دەبێت بەڕاددەی ١٤ بۆ ١٩ لە سەدا لەو کەسانەی کە واز لە جگەرەکێشان دەهێنن بۆ ماوەیەکی دووروودرێژ لەگەڵ ئەوانەی کە هەرگیز جگەرەیان نەکێشاوە بەراورد بەو کەسانەی کە بەردەوام بوون لە جگەرەکێشان.

دایین چۆی، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە لە بەشی پزیشکی لە  زانکۆی سوولی نیشتمانی کاردەکات وتی، "جگەرە کێشان بە هەزاران کاریگەریی نەرێنی لەسەر تەندروستیی هەیە وەك ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە و نەخۆشییە دەمارییەکان، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کاریگەری خراپی لەسەر مێشك دەبێت".

چۆی بە ڕۆیتەرزی هێڵسی ڕاگەیاندووە "لە پێشتردا وازانراوە کە نیکۆتین وەك دەرمانێك کاردەکات بۆ ڕێگریکردن لە تووشبوون بە زەهایمەر و خڵەفان بەڵام ئەمە هەڵە بووە و وانییە"

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *