بیروڕا

پێغەمبەرە درۆزنەکان

مەجید ساڵح


لە مێژووی مرۆڤایەتیدا لەبەرامبەر ھەر پێغەمبەرێکی راستەقینە (مەبەستم لە پێغەمبەر کەسی خاوەن پەیامە)، دانەیەکی درۆینە و درۆزن دروست بووە. ھەمیشە پێغەمبەرە درۆزنەکە بەمەبەستی شێواندنی بیروڕای راستەقینەکە دەرکەوتووە و بەردەوامیش لەبەرژەوەندی دەسەڵاتداران، یان بۆ پاراستنی دەسەڵاتەکانیان دەستی داوەتە ئەو درۆدەلەسەیە.
لە سەرەتای دەرکەوتنی ئاینی ئیسلامدا، بەرامبەر بە محەمەدی کوڕی عەبدوڵڵای پێغەمبەری ئیسلام، مسیلەمە کوڕی حەبیب کە بە 'مسیلمە الکذاب' ناوی دەرکردوە دەرکەوت و خۆی بە پێغەمبەر ناساند و ھەوڵیدا بیروباوەڕەکانی محەمەد بشێوێنێ.. پێشتیریش بۆ موسا و عیسا چەند پێغەمبەرێکی دەجال دەرکەوتن ھەوڵی زۆریاندا پەیامە راستەقینەکەی ئەوان بشێوێنن.. سەیر لەوەدایە ھەموو پێغەمبەرە راستەقینەکان ھەژار و نەدار بوون و تەنھا ھەڵگری پەیام بوون، بەڵام درۆزنەکان دەوڵەمەند و خاوەن کۆشك و تەلار بوون.. لەوەیش سەیرتر دەرکەوتووە ئەو پێغەمبەرە درۆزنانە لە ئان و ساتێکدا دەردەکەون کە دەسەڵاتی گەندەڵ و فاسید لە گیانەڵاندا بووە..
پێغەمبەری درۆزن ھەر بەرامبەر ھەڵگرانی پەیامی ئاسمانی دروست نەبوون، بەڵکو لە مێژووی ھاوچەرخدا، دەیان بیرمەند و فەیلەسۆف و سیاسەتمەداری درۆزن قووت بوونەتەوە بۆ شێواندنی فکر و فەلسەفەی و ئایدۆلۆژیای بیرمەند و فەیلەسۆف و سیاسەتمەدارە راستەقینەکان.. بۆ دژایەتی کردنی بیر و فەلسەفەی مارکس و غاندی، مارتن لۆتەرکینگ و .. دەسەڵاتداران پەنایان بردوە دروستکردنی دەیان کاراکتەری درۆزنە کە خۆیان بە درێژە پێدەری ئەوان زانیووە، کەچی لە حەقیقەتدا بۆ شێواندنی بیروباوەڕەکانی ئەوان کاریان کردوە..
لە کوردستانیش، ھاوشێوەی دەسەڵاتدارە گەندەڵەکانی وڵاتانی دیکە، حزبەکانی دەسەڵات پەنا بۆ ئەم جۆرە کاراکتەرە درۆزنانە دەبەن بۆ شێواندنی پەیامەکانی نەوشیروان مستەفا و بزوتنەوەی گۆڕان..
ئەوە یەکێک لەوانە پەردەی لەسە ھەڵماڵرا و بەرووزەردی ھەڵھات و چووە ماڵی باوان.. بەڵام ھێشتا ھی دیکە ماوە..

 

لە هەژماری تایبەتی نوسەر لە فەیسبوك / وەرگیراوە

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *