تەندروستی

سوودەکانی بەکارهێنانی خوێی هیمالایا بۆ جەستە


دەنگی کورد
خوێی هیمالایا یەکێکە لەو جۆرانەی خوێ کە یارمەتیدەرێکی زۆر باشە بۆ پشوودان بە جەستە.

ماڵپەڕی میدیکەڵ نیوس تودەی باس لە گرنگی بەکارهێنانی خوێی هیمالایا دەکات.

ئەم جۆرە خوێیە رەنگەکەی پەمەییەکی کاڵە و لە شێوەدا وەک خوێی ئاسایی وایە، %٩٨ پێکهاتەکەی کلۆریدی سۆدیۆمە و %٢ی  ماددە کانزاییەکانی دیکەیە.

بە گوێرەی چەندین لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە ئەم جۆرە خوێیە سوودێکی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت، چونکە بەردەوام جەستە پێویستی بە سۆدیۆمە.

بەکارهێنانی خوێی هیمالایا یارمەتی پشوودان دەدات بە ماسولکەکان، هەروەها جەستە لە وشکبوونەوە دەپارێزێت.

بەهۆی خاوبوونەوەی ماسولکەکان فشاری دەروونی و توڕەبوون ناهێڵێت، پەستانی خوێن رێکدەخات.

لە توێژینەوەکاندا دەرکەوتووە ڕێگری دەکات لە مەینی خوێن و جەڵدە.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *