تەندروستی

بۆچی هەندێک کات لە خەودا وا هەست دەکەیت دەکەویتە خوارەوە؟


دەنگی کورد
 زۆرکات کە چاو دەچێتە خەو یان لە کاتی خەودا ئەو کەسە وا هەست دەکات لە شوێنێکی بەرز دەکەوێتە خوارەوە، ڕادەچڵەکێت و بەخەبەردێت.

ماڵپەڕی "healthline" لە بابەتێکدا ئاماژە بە هۆکاری ئەو دۆخە دەکات کە زۆر کەس لەکاتی خەودا تووشی ئەو هەستە دەبێت، بە جۆرێک وادەزانێت لە ئاسمانەوە یان لە شوێنێکی بەرزەوە دەکەوێتە خوارەوە، هەر ئەمەش وای لێدەکات لەترسا ڕادەچڵەکێت و بەئاگا دێتەوە.


بەپێی ماڵپەڕەکە بێت لەسەدا ٧٠ی خەڵکی لەساتی چوونە خەوەوە تووشی ئەو جۆرە خەوە دەبنەوە، هۆکارەکەشی ئەوەیە کەسەکە بە تەواوی لە ئەرکەکانی وەستاوە و وەکو جەستەی مردوویەک وا دەبێت و ناجوڵێت.


لەم حاڵەتەدا مێشک جەستە ناچاردەکات فەرمان دەربکات بۆ ڕوودانی جوڵەیەکی خێرا لە جەستەی کەسەکەدا، بەمەش ئەو جۆرە خەوە ڕوودەدات و جەستەی کەسەکە بە ڕاچڵەکینێک دەستدەکاتەوە بە جوڵە. زانایانی بواری خەوتنیش ئاشکرایدەکەن ئەگەر ئەو جوڵەی خێرایە نەبێت ئەگەری هەیە کەسەکە بمرێت.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *