تەندروستی

زیانەکانی بەکارهێنانی هێتفۆن


دەنگی کورد
هێتفۆنی گوێ یەکێکە لەو ئامێرانەی بۆ گواستنەوەی دەنگی مۆبایل و ئامێرەکانی دیکە بەکاردەهێنرێت، بەتایبەت لەکاتێدا کە شەوە و چواردەور خەوتووە یان لەکاتێکدا جێگایەکی قەرەباڵغ و پڕ لە ژاوەژاودایە، یاخود کاتێک رێدەکات بە شەقامدا.

بەپێی هەواڵێکی پێگەی Buzzkito لەرووی تەندروستیەوە هێتفۆنی گوێ زۆر بەکارهێنانی زیانی هەیە، لە نوێترین توێژینەوەشدا دەرکەتووە هێتفۆنی گوێ کاریگەری سلبی لەسەر بیستن هەیە و رەنگە ببێتە هۆکارێک بۆ لەدەستدانی.

کاتێک هێتفۆنەکە دەکەیتە گوێت و دەنگەکە دەگات بە گوێت راستەوخۆ ئێسکی گوێی ناوەڕاست تووشی وروژاندن و لەرەلەرێکی زۆر دەبێت، دواتر ئەو دەنگە بەرزە تێدەپەڕێت بە بۆشای و پێچ پێچۆکەی گوێدا و دەچێت بۆ مێشک.

ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر ئەو هێتفۆنە بە دەنگی بەرزە بەکاربهێنیت، کاریگەری دەچێتە سەر بیستن و بۆ ماوەیەک گران دەنگەکان دەبیستیت و کە بەئاسانی خۆت هەستی پێ دەکەیت.
 

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *