ئەدەب و هونەر

درایک 200 هەزار دۆلار لەدەستدەدات


دەنگی کورد
هونەرمەندی گۆرانیبێژی کەنەدی درایک، تەندروستی تێکدەچێت بەهۆی لەدەستدانی 200 هەزار دۆلار.

درایک خاوەنی گۆرانی " In My Feelings" کە یەکێکە لە بەناوبانگترین گۆرانی جیهانییەکان و سەمای کیکی لەگەڵدا دەکرێت، ئاهەنگەکەی لە شاری میامی ئەمەریکا هەڵوەشاندەوە بەهۆی تێکچوونی تەندروستی دڵی، لە لاپەڕەی فەرمی خۆشی رایدەگەیەنێت کە تەندروستی باش نییە و بە قۆناغێکی قورسدا تێپەڕدەبێت و دوای لێبوردن لە هەوادارانی دەکات.

بەپێی چەند سەرچاوەیەکی راگەیاندنیش درایک 200 هەزار دۆلاری زەرەرکردووە بەهۆی یارییەکەوە، هەربۆیە تەندروستیشی تێکچووە.

درایک لەدایکبووی 1986، ماوەیەکی زۆرە کاری هونەری دەکات، جگە لە گۆرانی وتن ئەکتەرێکی سەرکەوتووشە و خاوەنی چەندین خەڵاتە.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *