جیهانهەواڵی

بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ئەمریکا ٢٤ کەس گیانیان لەدەستدا

دەنگی کورد

لە دارستانەكانی ویلایەتی كالیفۆرنیای ئەمەریكا؛ ئاگرێك كەوتەوە و تا ئێستا 23 كەس بەهۆی ئاگرەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن بڵاوی کردەوە: ئاگرەكە لە رۆژی پێنج شەممەوە لە دارستانەكانی ناوچەی بارادیزی ویلایەتی كالیفۆرنیا كەوتووەتەوە و پۆلیسی ئاگركوژێنەوە داوای لە سەدان هاوڵاتی كردوە ماڵەكانیان بەجێبهێڵن.

بەپێی لێدوانی تیمەكانی ئاگرکوژێنەوە؛ بەهۆی ئاگرەكەوە 24 كەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 300 هەزار كەس ئاوارەبوون و زەرەرو زیان بە هەزاران ماڵ كەوتووە و سووتاون.

هۆکاری سەختی کۆنترۆڵی ئاگرەکەیش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە؛ بایەكی بەهێز هەڵیکردوەو رێگرە لە كۆنتڕۆڵكردنی ئەو ئاگرە بەهێزە و تاوەكو ئێستاش ئاگرەكە بەخێرایی تەشەنە دەكات و تیمەكان سەرقاڵی كۆنتڕۆڵكردنیین.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *