کوردستانهەواڵی

مووچەی مانگی ئاب دابەش دەکرێت

دەنگی کورد

بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە؛ مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دابەش بکرێت، کە چەند وەزارەتێك دەگرێتەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی بە دەنگی کورد گەیشتووە، ئەمڕۆ یەكشەممە ١١ی نۆڤەمبەر، بڕیارە مووچەی وەزارەتی دارایی و كاروباری شەهیدان و كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان دابەش بكرێت.

پاش تێپەڕبوونی ١١ مانگی ساڵی ٢٠١٨ حكومەتی هەرێم تەنها حەوت مووچەی دابەشكردووە، ئەوە نەزانراوە مووچەی ئەو چەند مانگەی دەمێنێتەوە چۆن و کەی دابەش دەكرێت، هەرچی وەزارەتی داراییشە؛ لەو بارەیەوە روونكردنەوەی نەداوە.

وەزارەتی دارایی هەرێم بڕیاریداوە چیدی خشتەی مووچە بڵاو نەكاتەوە؛ هەموو ٣٠ رۆژ جارێك وەزارەتەكان مووچە وەردەگرن و راستەوخۆ خشتەكە بۆ گەنجینەكان رەوانە دەكرێت.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *