جیهانهەواڵی

بەریتانیا حیزبوڵڵای لوبنانی خستە لیستی تیرۆرەوە

دەنگی کورد

حکومەتی بەریتانیا رایگەیاند: بڕیاریان داوە بە قەدەغەکردنی حیزبوڵلای لوبنانی لە وڵاتەکەیان، لە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکاندا پۆلینی کرد. ئەم بڕیارەیش پاش ئەو شەپۆلە لە توڕەییە هات کە ئاڵای ئەو رێکخراوە بەرز کرایەوە لە خۆپیشاندانێکدا بۆ پشتیوانی فەلەستین کە لە لەندنی پایتەختی ئەو وڵاتە رێکخرا بوو.

جگە لە ئەمریکا و ئیسرائیل، بەریتانیایش ئەو رێکخراوەی قەدەغە کرد و لە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکان پۆلینی کرد.

وەزیری ناوخۆی بەریتانیا (ساجد جاوید) لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:"حیزبوڵڵا بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ تێکدانی ئارامی دۆخی داپژاوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئیدی لە تواناماندا نەماوە جیاوازی لەنێوان باڵی سەربازی قەدەغەکراویان و پارتە سیاسییەکەیان"، ووتیشی:"لەبەر بڕیارماندا بە قەدەغەکردنی ئەو کۆمەڵەیە بە گشتی".

لەوانەیە سزای بە ئەندامبوون لە حیزبوڵڵا و بانگەشەکردن بۆی بگاتە ١٠ ساڵ زیندانیکردن، بڕیار لەم هەفتەیەدا پارلەمانی بەریتانیا دەنگی لەسەر بدات.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *