هەواڵ

نمایشێکی سەربازيی ھێرشی کرایەسەرو کوژراو برینداری لێکەوتەوە


دەنگی کورد
لە ئێران ھێرشکرایە سەر نمایشیکی سەربازی  بە پێی ئامارە سەرەتاییەکان ژمارەیەک و کوژرا و برینداری لێکەوتەوە.

 تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران بڵاویکردەوە، سەر لەبەیانی ئەمرۆچەند چەکدارێک تەقەیان لە نمایشێکی سەربازی کردوە لە پارێزگای ئەھواز لە باشوری رۆژئاوای ئەو وڵاتە و کوژراو برینداری لێکەوتوەتەوە.
ھەمانسەرچاوە ئاماژەی بەوەشکردەوە،چەکدارەکان لە پشتی مەنەسەوە تەقەیان لە نمایشەکە کردوە،بێ ھیچ وردەکارییەک لەبارەی چۆنێتی ھێرشەکەوە بڵاوبکاتەوە.

شاری ئەھواز پارێزگایەکی عەرەب نشینی ئێرانە و ھاوسنورە لەگەڵ پارێزگای بەسرەی عێراق و کەنداوی عەرەبی و بەشێک لە دانیشتوانەکەی سووننە مەزھەبن و لەماوەی رابردوودا خۆپیشاندان و نارەزایی بەخۆوە بینوە دژ بە سیاسەتەکانی حکومەتی ئەو وڵاتە.

زیاتر پیشان بدە

بابەتی پەیوەندیدار